خالید شوانی: كشتوكاڵی كەركوك دەسەڵاتی دابەشكردنی زەوی نەما
  2021-05-17       358       

خاليد شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رایگەیاند، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كاركردن بەبڕیاری دابەشكردنی زەوی راگرتوە تا كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكان لەلایەن لیژنەیەكی باڵاوە یەكلای دەكرێتەوەو دەشڵێت: دوای ئەو بڕیارە فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوییەكانی كوردو توركمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بكات.

ئاوێنە: خالید شوانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لە درێژەی بەدواداچونەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستە کشتۆکاڵییەكانی کەرکوک و بەمەبەستی راگرتنی بڕیارێکی دائیرەی زەوییە کشتوکاڵییەکان و گرێبەستە کشتوکاڵییەكانی وەزارەتی کشتوکاڵ کە تیایدا بڕیاریان دابو بە هەڵگرتنی بڕیاری سڕکردنی ئەوە زەویانەی مەشمولن بە بڕیاری ژمارە 4ی ساڵی 2007 و بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012 و مادەی 140ی دەستور و سەرلەنۆێ دابەشکردنەوەیان بەسەر ئەو کەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشو بەمەبەستی تەعریبکردنی کەرکوک ئەو زەویانەیان پێدرابو و دوای کۆبونەوەی خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوسان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی فیدڕاڵداو ئاڕاستەکردنی نوسراوی رەسمی بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی کشتوکاڵ بەرەسمی و بەنوسراوی ژمارە 1020 لە بەرواری 4/5/2021 ئاگاداریکردینەوە کە کارکردن بەو بڕیارە راگیراوە تاکو کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایەن لیژنەیەکی باڵاوە یەکلای ئەکرێنەوە."

وتوشیەتی"لەدوای ئەم بڕیارەوە دائیرەی کشتوکاڵی کەرکوک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوییەکانی کورد و تورکمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بکات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×