هەرێم لەبارەی رێگری لە هەناردەی بەرهەمی جوتیارانی كوردستانەوە هۆشداری دەداتە عێراق
  2021-05-17       621       

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چاوەڕێی هەنگاوی كرداری لە بەغدا دەكەن بۆ كردنەوەی بازاڕەكانی عێراق بەڕوی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمداو بەپێچەوانە "ناچاری بژاردەی تر" دەبن.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کێشەو ناڕەزاییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی گەیاندە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وزاره تى كشتوكاڵى عێراق، دەربارەی رێگریکردن لە هەناردەکردنی بەرهەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق."

وەزارەتی كشوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم وتویەتی، دوای گەیاندنی ناڕەزایەتییەكان "بۆ ئەم مەبەستە چاوەڕێی هەنگاوی کردارین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بۆ مەبەستی کردنەوەی بازاڕەکانی عێراق بەڕوی جوتياران و بەرهەمە  ناوخۆییەکان و هەماهەنگی هەردولا."

جەختیشی كردۆتەوە"بە پێچەوانەوە نامانەوێت ناچاری بژاردەی تر بین." بەبێ ئەوەی وردەكاریی بژاردەكانی دیكە بخاتەڕو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×