سەرۆک کۆماری تورکیا کوژرانی بەرپرسی گشتی پەکەکەی لە سوریا ڕاگەیاند، بەڵام تائێستا پەکەکە بەفەرمی هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.
ئاوێنه: بەگوێرەی میدیای فەرمی توركیا، ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە کۆبونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆمار ڕایگەیاندووە، سۆفی نورەدین له ئهنجامی كاری دور و درێژی دهزگای ههواڵگری میتدا، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە باكوری عێراقدا کوژراوە.
بەوتەی سەرۆككۆماری توركیا، ئەو بەرپرسەی پەکەکە دەستیلە چەندین چالاکیدا هەبووە و دەڵێت، “سۆفی نورەدین یەکێک بووە، لەو کەسانەی فەرمانی شەهیدکردنی 13 مرۆڤە بێتاوانەکەی ئێمەی لە ئۆپەراسیۆنی گارە دابوو، هەروەها بەرپرسیار بووە لە هێرشکردنە سەر سەربازانمان لە ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات و چڵە زەیتوندا”.
هاوكات، تائێستا پەکەکە بەفەرمی هیچ لێدوانێکی لەبارەی کوژرانی ئەو سەرکردەیەی نەداوە.