لە 24 سەعاتی رابردوودا لە سلێمانی شەش توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 20 توشبووش چاكبوونەوتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
ئاوێنه: بەپێی ئاماری رۆژانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تایبەت بە كۆرۆنا راگەیەنراوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا، شەش توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 106 توشبووش لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنادا چارەسەر وەردەگرن و 20 توشبوو چاكبوونەوتەوە و 20 نەخۆشی دیكەش داخلی نەخۆشخانەبوون.
هەر بەپێی ئامارەكە، 88 نەخۆش لەسەر ئۆكسجینن و 23 توشبووش لە ژێر چاودێری چڕدان.