وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت " ئەو کارمەندەی لە خانەقین کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا، لە مانگی یەکەوە لای ئێمە نەماوە و چۆتە ڕیزی ھەڵھاتوانەوە".
ئاوێنە - ئەیاد محەمەد: عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ئاوێنەی ڕاگەیاند "ئەو کارمەندەی کۆتای بە ژیانی خۆیی ھێنا، لای ئێمە پۆلیس نیە و لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە چۆتە ڕیزی ھەڵھاتوانەوە، لیژنەیەک پێھاتبوو تاکو بزانن ھۆکاری وازھێنان و دەوامنەکردنی چیە بۆچی چۆتە ڕیزی ھەڵھاتوانەوە".
ڕاشیگه‌یاند، ''مەفرەزەیەکی پۆلیسی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکانی دیالە چونەتەسەر ماڵاکەی تاکو دەستگیری بکەن بەڵام خۆی ڕادەست نەکردوە و کۆتای بە ژیانی خۆی ھێناوە''.
عه‌لى قه‌دوورى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ته‌رمه‌كه‌ى ئێستا له توب عه‌دلیه و پۆلیسى گه‌رمیان په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى كردۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى پۆلیسى عیراقى ویستوویه‌تى ده‌ستگیرى بكات ئێمه زانیاریمان له جۆرى تاوانه‌كه‌ى نه‌بووه بۆیه په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌مان كردۆته‌وه.
ئه‌و پۆلیسه‌ى خۆى كووشتووه ناوى مه‌روانه و ته‌مه‌نى 36 ساڵه، خه‌ڵكى خانه‌قینه پێشتر كارمه‌ندى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان بووه، ئێستا هه‌ڵهاتووه خێزانداره و خاوه‌نى منداڵه.