2021-05-18   396     
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "جێی شانازییە لە هەرێمی کوردستان رۆژ بە رۆژ پرۆژەی ستراتیژی دروست دەکرێت و ئێمە لە پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت بەردەوام دەبین"، دەشڵێت، "ئێمە تەنیا بەڵێن نادەین بەڵکو بەڵێنەکانیشمان دەبەینەسەر."
ئاوێنه: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە مەراسیمی کردنەوەى کارگەیەکی بەرهەمهێنانى ئاسندا لە هەولێر ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوان تەنیا بەڵێن نادەن، بەڵکو بەڵێنەکانیشیان دەبەنەسەر.
ئەوەشی خستەڕوو، لە هەموو رووەکانەوە بەرنامە و روانگەى گەورەیان بۆ پێشخستنی هەرێمى کوردستان هەیە.
لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمەوە تاوەکو ئێستا "چاکسازی" دروشمی ئەم کابینەیە بووە و کابینەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، کە دەیانەوێت چاکسازی بکەن و بارودۆخی هاوڵاتیان و کوردستان باشتر بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هاوڵاتیان گلەییان لە بارودۆخ و ژیانیان و نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی کار هەیە، سەرەڕای ئەوەی موچەش بە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت.