2021-05-18   1372     
کوردێكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه دانیشتوى شارى هه‌ولێره له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌وشاره ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا.
ئاوێنە: دوو گه‌نجى خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه له‌شارى هه‌ولێر نیشته‌جێن چونه به‌رده‌م نوسینگه‌ى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌وشاره‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هیچ مافێكیان بۆ ده‌سته‌به‌رنه‌كراوه‌و وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كیش له‌به‌رامبه‌ر خراپى ژیانیاندا، یه‌كێك له‌گه‌نجه‌كان ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌رداوه.
ئه‌و گه‌نجه‌ى ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا، به‌په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى ئیمیرجنسى له‌هه‌ولێرو تائێستاش له‌ژیاندا ماوه.