به‌شیر حه‌داد داوای په‌له‌كردن له‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات
  2021-05-18       331       

جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له‌ حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات به‌ زوترینكات ده‌ستبكات به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ هه‌رێم و به‌غداش په‌له‌ بكه‌ن له‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی دارایی و نه‌وتی نێوانیان به‌ مه‌به‌ستی ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی ھه‌رێمی كوردستان.

ئاوێنه‌: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی كرد، په‌له‌ بكات له‌ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021ی فیدڕاڵی، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ له‌ رۆژی 31ی (ئازار/3)ی 2021 ده‌نگی له‌سه‌ردا.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه‌ تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌ستی به‌ جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ نه‌كردوه‌ كه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و زیاد بونی كێشه‌كانیان هه‌یه‌.

به‌شیر حه‌داد داواشی له‌ حكومه‌تی فیدراڵی كرد كه‌ به‌ زوترینكات به‌شه‌ بودجه‌ی پارێزگاكان بنێرێت تا  پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان جێبه‌جێبكرێن و راشیگه‌یاند، پێویسته‌ ھه‌ردو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی ھه‌رێم په‌له‌ بكه‌ن له‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی دارایی و نه‌وتی نێوانیان به‌ مه‌به‌ستی ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی ھه‌رێمی كوردستان.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×