جۆ بایدن پشتیوانی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل‌و حه‌ماس ده‌رده‌بڕێت
  2021-05-18       216       
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل پشتیوانی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ناوچه‌كه‌ راگه‌یاند.

ئاوێنه‌: كۆشكی سپی رایگه‌یاند، له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بایدن پشتیوانی ره‌های خۆی بۆ مافی به‌رگریی ره‌وای ئیسرائیل ده‌ربڕیووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی.

بایدن باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازی له‌هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ هێنانه‌دی ئارامی له‌قودس، تیایدا هاتووه‌ "بایدن هانی ئیسرائیلی داوه‌ كه‌ درێغی نه‌كات له‌ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی".

هه‌ردوولا تاوتوێی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ئیسرائیلیان كردووه‌ بۆسه‌ر حه‌ماس و گرووپه‌كانی دیكه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌و بایدن پشتیوانی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌ربڕیووه‌و باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ میسرو هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌گفتوگۆدایه‌.

له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتن كه‌ هه‌ردووكیان‌و تیمه‌كانیان به‌درێژایی پرۆسه‌كه‌ له‌په‌یوه‌ندیدابن.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×