غالب محەمەد: 138 تەنکەر غازی ماڵان ئاودیوكراوەو 20 ملیۆن دینار بەرتیل وەرگیراوە
  2021-05-18       461       
غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت‌و غاز لەپەرلەمانی عێراق له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ كۆمپانیایه‌ك "138 تەنکەر غازی ماڵانی‌ ئاودیوكردوەو 20 ملیۆن دینار بەرتیل"ی‌ وەرگیراوە. 

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی‌ عالب محه‌مه‌د:

حکومەتی هەرێم بەشێکە لە (ساوس کوردستان)!

(ساوس کوردستان)کۆمپانیایەکە لەهەرێمی کوردستان کاردەکات، لەدێر زەمانەوە یٔەو کۆمپانیایە خەریکی هێنانی مادەی ژەهراویە بۆ کوردستان و بەردەوامی دانە بەگەندەڵی، کەچی هەمو شتێکی بۆ دەچێتە سەرو هاوکاری دەکرێت!

 پێشتر کە بەندە سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وەزەبوم لە یٔەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 42 تەنکەر بەنزینی ژەهراوی  یٔەم کۆمپانیایە لەسەر زانیاری بەندەو هاوڕێکانم دەستی بەسەردا گیرا لەسەر ڕێگای پێنجوێن - سلێمانی لەکاتێکدا لەمەرز داخڵکرابو گەر یٔەو بەنزینە لەناو سلێمانی سەرف بکرایە زیاتر لە 3 هەزار کەس توشی شێرپەنجە دەبوو بڕیاردرا بە دەست بەسەردا گرتنی یٔەو تەنکەرانە هەتاکو 3 ملیار دینار غەرامە نەکرێت، بەڵام چی ڕویدا ؟

 قوباد تاڵەبانی  تەنکەرەکانی ناردەوە بۆ یٔێران و خاوەنی کۆمپانیاش یەک دیناری نەدا و لەسلێمانی دەسوڕایەوە لەبری یٔەوە فەرمانی دەستگیر کردن بۆمن دەرچوو، بەناو تەشهیرکردن بەقوباد تاڵەبانی و مامە حەمەکانی دەوری !

یٔێستا بەپێی نوسراوێک کەدەستم کەوتوە، کۆمپانیای ناوبراو کەخاوەنەکەی ناوی (سامان)ە، دەسەڵاتێکی ڕەهای وەرگرتوە لەچەندین پرۆژەی سلێمانی کاردەکات نمونەی شاری دایک و نقڵی نەوت و نقڵی غازی شل و کۆندێنسەیت، هەربەپێی زانیاریەکان کە بەبەندە دراوە لەم ماوەیەدا کاریکردوە بۆ وەرگرتنی گواستنەوەی نەوتی حەسیرەی سنوری گەرمیان و وەرگرتنی پرۆژەیتر بەنایاسای لەناو گەرمیاندا !

لەکارێکی نایاسای و سەیردا کەکردویەتی و بەڵگەکەی بۆ من نێردراوە و کەسانی باڵای حکومەت پەردە پۆشی کارەکەی دەکەن، لەبری یٔەو پشتگیریە یٔەبو یٔێستا خاوەنی یٔەم کۆمپانیایە لەزیندان بوایە و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرایە، بەڵام کە حوکمەت دزبو کێ یٔەوکارەبکات بەڵکو پشتیوانی دەکات وەک یٔێستا، یٔەگینا لەکوێی دونیا هەبوە لەکاتێکدا کە غازی شل (غازی ماڵان)  نرخی گران بکرێت لەسەر هاوڵاتیان، بەڵام بڕی 138 تەنکەر بەنایاسای لەمەرزەکانەوە بیکەیتە یٔەودیودا و بازرگانی پێوە بکەیت،  کەچی یٔێمە وەک هەرێم داوای غازی شل لەعێراق بکەین و لە کەرکوکەوە بۆمان دێت!

یٔەم بێدەنگی لێکردنە لە کاتێکدایە کە نوێنەری کۆمپانیاکە دانی بەوەدا ناوە کە 20 ملوێن دینار بەرتیل وەرگیراوە بۆ یٔەوەی یٔەو غازە بکرێتە یٔەودیودا بەقاچاخ!!

کەواتە لێرەدا یٔەوەمان بۆ ڕوندەبێتەوە کە یٔەم کارانە دەچێتە چوار چێوەی یٔەوەوە کە یٔەم کۆمپانیا بەشێوەیەک لەشێوەکان خۆی حکومەتێکی سێبەرە، یٔەگینا سەرەڕای یٔەم کارە ناکرێت یەکێتی و پارتی پشتیوانی لێبکەن و حزبەکانیتریش بێدەنگی هەڵبژێرن، چونکە بەپێی یاسای گومرکی ژمارە 23 ی ساڵی 1984 هەر جۆرە بەرتیلێک و بەقاچاخ بردنی مەواد بۆ دەرەوە یاخود ناوەوە دەبێت دەست بگیرێت بەسەر یٔەو مەوادەدا و  سزاکەشی دەبێت چەن قاتی نرخی یٔەو مەوادەبێت، جاری واش هەیە تاکو حکومی لەسێدارەدان دەچێت بۆ سەر خاوەنی کارەکە، واتە دەبو دەست بگیرایە بەسەر یٔەو 138 تەنکەرە غازەداو چەن قاتیش سزابدرایە بەڵام بۆ بێدەنگی لێکراوە یٔەوە ڕونە دو یٔەگەرە یان هی خۆیانە یان شەریکن !!

غالب محمد عەلی
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×