بافڵ تاڵەبانی: بنەمای ھاوسەنگی‌و یەکسانی لەیەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە رەچاوبکرێت
  2021-05-18       486       
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت، بنەمای ھاوسەنگی‌و یەکسانی لەیەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە رەچاوبکرێت‌و دوربێت لەدەستێوەردانی حزبی.

ئاوێنه‌: له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وەفدێکی باڵای ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، بافڵ تاڵەبانی لەبارەی چۆنییەتی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان‌و رێکخستنەوەیان لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتمانیی نەتەوەیی، ھەڵوێستی یەکێتی خستەڕوو جەختی لە بەردەوامی ھەوڵەکان کردەوە بەو ئاڕاستەیەی کە بنەمای ھاوسەنگی و یەکسانی لە یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە رەچاوبکرێت و  ھێزێکی نیشتمانی رێکخراو دروستبکرێت کە رەنگدانەوەی ھەموو پێویستییەکانی بەرژەوەندی گشتی ئەمڕۆی ھەرێم بێت. دووربێت لە دەستێوەردانی حزبی و ھەموو پشتیوانییەکی یەکێتیشی بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە نەتەوەییە دەربڕی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×