"پەرلەمانی کوردستان لیژنه‌ی‌ به‌دواداچون بۆ دڵنیابون له‌ڕه‌وشی‌ دەستگیراوانی بادینان پێكناهێنێت"
  2021-05-18       379       
ئەندامێكی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، بەفەرمی‌و بەچەندین یاداشتی جیاواز داوایان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە لیژنەیەکی بەدواداچونی پەرلەمان تەنیا سەردانی پێنج لەدەستگیراوانی بادینان بکات، بەڵام تا ئێستاش هیچ راپۆرتێک رەوشیانی ئاشکرا نەکردووە. به‌وته‌ی‌ ئه‌و، ده‌ستگیركراوه‌كان لەناو زینداندا لەرەوشێکی سەختدان.

ئاوێنه‌: سیپان ئامێدی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراكسۆنی‌ نەوەی نوێ لەدانیشتی ئەمڕۆی پەرلەماندا رایگەیاند، "لەرۆژانی جەژندا سەردانی دەستگیرکراوانی بادینان و کەس و کارینامان کرد، لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی سەختی ئەوان بوین". وتبشی‌، "تا ئێستاش بە نایاسایی کەس و کاری ئەوان لە زینداندان و دۆسییەکەیان بە سیاسی کراوە و ئازاد نەکراون".

راشیگه‌یاند، بەفەرمی و بەچەندین یاداشتی جیاواز داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە لیژنەیەکی بەدواداچوونی پەرلەمان تەنیا سەردانی پێنج لە دەستگیراوانی بادینان بکات، بەڵام تا ئێستاش هیچ راپۆرتێک رەوشیانی ئاشکرا نەکردووە، چونکە لە ناو زینداندا لە رەوشێکی سەختدان.

باسی لەوەشکرد، تا ئێستا دەیان گەنجی دهۆک لە زینداندان و دۆسییەکانیان رەوانەی دادگا نەکراون و کەس و کاریشیان هیچ لە بارە چارەنووسیانەوە نازانن.

ئەوەشی خستەڕوو، داواکاره‌ لەپەرلەمانی کوردستان دەکات بەدواداچوون بۆ دەستگیرکراوانی بادینان بکات، چونکە لەرەوشێکی زۆر ئاڵۆزدان و کەسوکاریان هیچ لە بارەی چارەنووسیان نازانن و تەنها دۆسییەی حەوت لەوان رەوانەی دادگا کراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×