پۆلیس: هەوڵی بەقاچاخبردنی بڕە نەوتێك لە كەركوك پوچەڵكرایەوە
  2021-05-19       322       

پۆلیسی نەوتی باكور، ئەمڕۆ چوارشەممە، پوچەڵكردنەوەی هەوڵی "بە قاچاخبردن"ی بڕی 180 هەزار لیتر نەوتی لە پارێزگای كەركوك راگەیاند. 

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوتی باكور، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، مەفرەزەیەكیان لە ئۆپەراسیۆنێكدا پێنج تۆمەتباریان دەستگیركردون و دەستیشیان بەسەر پێنج تانكەردا گرتوە كە بەرهەمی نەوتیان پێ بوەو ویستویانە بەشێوەی قاچاخ بیبەنە دەرەوەی پارێزگای كەركوك بەڵام لەڕێگەی پشكنینەوە مەفرەزەكە توانیویەتی ئەو هەوڵە پوچەڵ بكاتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تۆمەتبارەكان لە بنكەیەكی پۆلیسی نەوت راگیراون و دەستكراوە بە لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەمەبەستی رادەستكردنیان بە دادگا و لێپێچینەوە لێیان بەگوێرەی یاسای بەقاچاخبردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×