لە عێراق 33 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-05-20       452       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 580 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و  هاوكات 33 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 43 هەزارو 493 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 580 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە پێنج هەزارو 412 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 33 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 156 هەزارو 137 كەس و لەوانە 16 هەزارو 102 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 67 هەزارو 387 كەسیان چاكبونەتەوەو 72 هەزارو 648 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 464 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×