وتەبێژی سەربازی کازمی: وەزیری بەرگری بۆ هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە نەچوەتە کەرکوک
  2021-05-20       389       

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری بەرگری عێراق سەردانی کەرکوکی کرد و لە میدیا عێراقییەکان وا بڵاوکرایەوە کە مەبەستی سەردانەکە دروستکردنی ژوری هاوبەشە لەگەڵ پێشمەرگەدا، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رەتیکردەوە بۆ ئەو مەبەستە سەردانەکە کرابێت.

ئاوێنە: یەحیا رەسول، وتەبێژی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی ئەمڕۆی جومعه عناد، وەزیری بەرگری عێراق بۆ کەرکوک لە چوارچێوەی تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی و سەرپەرشتیکردنی ئەو ئۆپراسیۆنانەدا دێت کە لە پارێزگاکە ئەنجام دەدرێت و هیچ پەیوەندییەکی بە دروستکردنی ژوری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە نییه.

ئەمڕۆ، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، جومعە عناد وەزیری بەرگری عێراق بۆ پرسی هەماهەنگی و دروستکردنی ژوری هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگەدا لەناوچە جێناکۆکەکان، سەردانی کەرکوکی کردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×