كاندیدێكی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەغدا كوژرا
  2021-05-22       703       

هاشم مەشهەدانی یەکێک لە کاندیدانی هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر لە ناو شاری بەغدای پایتەخت لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کوژرا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم هاوکات یەکێکە لەسیاسەتمەدارەکانی سوننەی عێراق، لە تویتێکدا رایگەیاند "تیرۆرکردنی هاشم مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانی عەزم لە بەغدا، نامەیەکی ترسناکە.

وتیشی"روداوەکە ئاماژەیە بۆ پێویستی پاراستنی پڕۆسەی دیموکراسی و كەسانی خاوەن هزرو چالاکی جەماوەریی لە چەكی بێ مۆڵەت و گروپە تیرۆریستییەكان لە عێراق."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×