فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌ناسراو حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ بۆردوومان كرد
  2021-05-22       390       

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سنووری‌ نێوان عێراق و سوریا فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگی‌ نه‌ناسراو بۆردوومانی‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كرد.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ میدیا عێراقییه‌كان وتی‌: "فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگی‌ نه‌ناسراو له‌ ناوچه‌ی‌ سنووری‌ نێوان عێراق و سوریا ئۆتۆمبێلێكی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ بۆردوومان كرد".

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان رووداوه‌كه‌ هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌".

تا ئێستاش لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌وه‌ نه‌داوه‌ و زانیارییان له‌وباره‌وه‌ نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×