دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكاتەوە
  2021-05-22       318       

بڕیارە شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دوای كۆتاییهاتنی پشووی بەهارەی، دانیشتنەكانی دەستپێبكاتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەك بكات.

ئاوێنه‌: فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، “لە دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتوودا، ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ لەبارەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستینی دەكات، هەروەها دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای پەسەندكردنی گواستنەوەی ئاسمانی نێوان عێراق و سعودییە”.

لە خاڵێكی دیكەی كارنامەی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانيی دەدرێت، گفتوگۆش لەبارەی پرۆژە یاسای دەستبەری كۆمەڵایەتی و خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای سەرژمێری و سیستمی زانیاری جوگرافی دەكرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×