لە عێراق 32 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-05-23       193       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 791 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و  هاوكات 32 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای كەركوك بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 32 هەزارو 668 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 791 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە پێنج هەزارو 39 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 32 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای كەركوك بون و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 167 هەزارو 940 كەس و لەوانە 16 هەزارو 190 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 81 هەزارو 843 كەسیان چاكبونەتەوەو 69 هەزارو 907 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 474 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×