2021-05-24   412     
بەھۆی رێژەی کەمی بارانبارینەوە بەرھەمی گەنمی جووتیارانی ئەمسال کەمیکردووە بەراورد بە سالی رابردوو وە جۆر و کوالێتی بەرھەمەکەش خراپە .
ئاوێنه: قادر عهلی جوتیار لە دەشتی ھەولێر راگەیاند بەرھەماکانمان بەرژیەکی بەرچاو بەراورد بە سالی رابردوو کەمی کردووە ھۆکارەکەش کەمی رێژەی باران بارین بوو لەمسالدا .
ئەو جوتیارە راشیگەیاند جگەلەوەی رێژەی بەرھەمەکانمان کەمی کردووە جۆری گەنمەکانیش خراپە چونکە بارانێکی باش لێی نەداوە کەنمەکە لاوازە بە کەلکی ئەوە نێ ئەو تۆوەی ئەمسال بۆ سالێکی تر بەکاربھێنرێت .
قادر علی گوتیشی ئەمسال جوتیار بەھۆی کەمی بەرھەمەوە زیانی پێدەگات بۆیە دوا لە حکومەت دەکەین ھەولبدات ئەو برەکەمە گەنمەی جووتیاران تەسلیمی سایلۆکان دەکەن ، بە زوترین کات پارەکانیان پێبدرێت .