وەزیری کشتوکاڵی عێراق: لەگەڵ ھەرێم له‌باره‌ی کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان گەیشتووین بە رێککەوتن
  2021-05-24       478       

وەزیری کشتوکاڵی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵیی، گەیشتوون بە رێککەوتن.

ئاوێنه‌: محەمەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند:"بەرێژەی 80%، خاڵە سنوورییەکان لە پارێزگای بەسرەوە تا دیالە جگە لە خاڵە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی فیدراڵی دان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان و ساڵنامەی کشتوکاڵیی، گەیشتووین بە رێککەوتن.

وەزیری کشتوکالی عێراق دوپاتیشیكرده‌وه‌، ھەندێک لە بەرووموومە کشتوکاڵییەکان بەھۆی زیادبوون لە بەرھەمھێنانیان، ھەناردەی دەرەوە کراون، وتیشی "مۆڵەت بە ھەناردەکرنی تەماتە، پەتاتە و بەرووبوومی دیکە دەدرێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×