یە‌كگرتوو: حکومەت نایەوێت موچە جارێکیتر وەک خۆی لێبکاتەوە
  2021-05-25       618       
سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتو رایگەیاند، ‏درێژەدان بە دابەشکردنی موچە وێڕای نەمانی ھۆکار و پاساوەکانی لێبڕین، ئاماژەیەکی رونە  حکومەت نایەوێت جارێکیتر موچە وەک خۆی لێبکاتەوە. 

ئاوێنه‌: هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتو لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەیەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "‏درێژەدان بە دابەشکردنی موچە بە لێبرینی 21%ی موچەی فەرمانبەران و 50% پلە تایبەتەکان، وێڕای نەمانی ھۆکار و پاساوەکانی لێبڕین، ئاماژەیەکی رونە کە حکومەت نایەوێت جارێکیتر موچە وەک خۆی لێبکاتەوە".

شەوی رابردو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕەزامەنیدا  بە پێدان و خەرج کردنی موچەی مانگی (ئایار/5) ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.

ئاماژەی بەوشەکردوە، "ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ و سبەی چوارشه‌ممه‌ به‌ پێی میكانیزمی مانگی پێشو موچەکە دابه‌ش ده‌كرێت، واتە بەلێبڕینی 21%"، ئەوەش لەکاتێکدا لە ئێستادا نرخی نەوت بەرزبوەتەوە و داهاتی ناوخۆش زیادیکردوە و هاوکات بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینار بەرزکراوەتەوە.

ماوه‌ى حه‌وت مانگه‌ ، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ لێبڕینى له‌سه‌دا 21 موچه‌ دابه‌ش ده‌کات و بۆ پله‌ باڵاکانیش له‌سه‌دا 50 له‌ موچه‌کانیان ده‌بڕدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×