2021-05-25   355     
دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتاران هیچ پارێزبه‌ندییه‌كیان نابێت جگه له كاتێك كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان له‌سه‌ر تاوانێكی نه‌بینراو بۆ ده‌رده‌چێت.
ئاوێنه: ئەمڕۆ سێشه‌ممه 25ی ئایاری 2021، دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به بڕیاری دادگا كه له 28ی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ و به ژماره 90/فیدڕاڵی ساڵی 2019ی بۆ 28ی (نیسان/4)ی 2021 ده‌رچوه، به‌مه‌به‌ستی پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی پێشوی دادگا سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌نها له‌یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌ویش ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه له ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تاوانێكی نه‌بینراو، به‌ڵام له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر تاوانێك یاخود سه‌رپێچیه‌ك كه به‌ئاشكرا ئه‌نجامدراون راسته‌وخۆ په‌رله‌مانتاران ده‌ستگیرده‌كرێن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان یاخود پارێزبه‌ندی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری پێشوی ده‌ركردوه به ره‌چاوكردنی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی، ره‌چاوی زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌كرێت كه له‌ده‌ستوردا هاتوه، مه‌به‌ست لێی زیاتر له‌نیوه‌ی ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی ساده مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه كه زیاتر له‌نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌بن.
دادگای فیدڕاڵی ئاشكراشیكردوه، "به‌م بڕیاره دادگاكان ده‌توانن خێراتر له پێش‌و كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی یه‌كلابكه‌نه‌وه، چونكه زۆربه‌ی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی بۆ وه‌سفكردنی تاوانی خراپ جێبه‌جێده‌كرێن، هه‌روه‌ها یه‌كلایكردنه‌وه پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌شیان په‌یوه‌ست ده‌بێت به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی تۆمه‌تباران، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش بێت.