هادى عامرى: هیچ دواخستنێک لەئارادا نییە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە
  2021-05-25       187       
سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح رایگەیاند، هیچ دواخستنێک لەئارادا نییە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و هەڵبژاردنەکە لەوادەى خۆیدا دەکرێت.

ئاوێنە: هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح (25ى ئایارى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنى ئاماژەى بەوە کرد، هەڵبژاردنى پێشوەختە لەوادەى خۆیدا ئەنجام دەدرێت و بەهیچ جۆرێک دواناخرێت.

عامرى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکەى وەک تاکە بژاردەى دیموکراتى ناوبرد بۆ ڕێگریکردن لەوەى وڵات سەرلەنوێ بەرەو دیکتاتۆرییەت هەنگاو بنێت.

سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکە رونیکردەوە کە ئەوان ڕێگە نادەن وڵات بەرەو حکومەتى لەناکاو هەنگاوبنێت و وتى "هەر کەس بیر لەو بژاردەیە دەکاتەوە با بیرۆکەکەى بباتە ژێر گڵ".

ئەوەشى وت "پەرلەمان خۆى هەڵوشاندۆتەوە و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانیش وادەیەکى دیاریکراویان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە داناوە و دادگاى فیدراڵیش پێکهێنراوە و سەرۆک کۆماریش مەرسومێکى کۆمارى لەو بارەیەوە دەرکردووە، کەواتە بۆچى هەڵبژاردنەکە دوابخرێت؟.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×