2021-05-25   372     
له‌ئه‌نجامی دروستبونی گرژی‌و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه‌ئه‌منییه‌كانی به‌غدا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشانده‌رێك كوژراو ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، ھەزاران خۆپیشاندەر لەپاڕیزگاکانی بابل، واست، بەسرە، میسان، زیقار، موسەننا، نەجەف، کەربەلاو دیوانییە رویان لەشاری بەغدا کرد بۆ ئەوەی بەشداری لەخۆپیشاندانی ملیۆنیی دژ بەحکومەت بکەن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا بکوژانی رۆژنامەوانان، چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانی ئاشکرانەکردووە.
به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌وبه‌رو له‌ئه‌نجامی دروستبونی گرژی‌و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه‌ئه‌منییه‌كان خۆپیشانده‌رێك كوژراو ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.
خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لەگۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی شاری بەغدا لەژێر ناوی (کێ منی کوشتووە) ئەنجامدراو ناوی خۆپیشاندانەکەیش ٢٥ی ئایاری لێ نراوە.
لەماوەکانی رابردودا کردەی تیرۆرکردن دژ بەرۆژنامەنوسان‌و چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان ئەنجامدراوە کە تا ئێستا ژمارەیەک لە رۆژنامەوان‌و چالاکوان تیرۆرکراون.