محەمەد باقر قالیباف بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرایەوە
  2021-05-26       481       

محەمەد باقر قالیباف بە دەنگی ٢٣٠ پەرلەمانتار جارێکی تر بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرایەوە . 

لە کۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی ئێراندا، دەنگدانێکی ناوخۆیی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان ئەنجامدرا، کە ھەریەک لە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان و فەریدون عەباسی پەرلەمانتار رکاربەریان دەکرد بۆ وەرگرتنی پۆستەکە ، بەڵام بەپێی ئەنجامی دەنگدانەکە ، قالیباف بە بەدەستھێنانی دەنگی ٢٣٠ پەرلەمانتار ، وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرایەوە ، لە بەرامبەریشدا فەریدون عەباسی دەنگی ١٨ پەرلەمانتاری بەدەستھێنا .

محەمەد باقر قالیباف لە دایکبوی ساڵی ١٩٦١ ەو پێشتر ئەفسەر بوە، دواتر چەندین پۆستی حکومی وەرگرتوە و لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٣ و ٢٠١٧ شدا کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بوە ، بەڵام لە ھیچ کام لەو ھەڵبژاردنانەدا سەرکەوتنی بەدەست نەھێناوە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×