لە عێراق 26 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-05-26       219       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بون لەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوەو هاوكات 26 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 44 هەزارو 252 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 718 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە سێ هەزارو 249 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدا لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا لەعێراق ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتربوە لە ژمارەی توشبوان.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 26 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 181 هەزارو 698 كەس و لەوانە 16 هەزارو 267 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 94 هەزارو 140 كەسیان چاكبونەتەوەو 71 هەزارو 291 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 418 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×