ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد: دۆخى وڵات زۆر خراپه‌ و ئێران ده‌روخێت
  2021-05-27       440       

مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دواى ره‌تکردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستوورى ئێرانه‌وه‌ بۆ کاندیدى سه‌رۆکایه‌تی، رایگه‌یاند:" دۆخى وڵات زۆر خراپه‌ و نامه‌وێت به‌شێک بم له‌ رووخانى ئێران".

ئاوێنه‌: ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌ په‌یامێکدا رایگه‌یاند: "نازانم بۆ کاندید بوونم ره‌تکرایه‌وه‌، که‌س ئه‌و مافه‌ى نییه‌ من ره‌تبکاته‌وه‌، بێده‌نگ نابم له‌م زوڵمه‌".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" رێژه‌ى به‌شدارى خه‌ڵک له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدان زۆر داده‌به‌زێت و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیی لێده‌که‌وێته‌وه‌".

ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستوورى ئێران هه‌ریه‌ک له‌ مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، عه‌لى لاریجانى و ئیسحاق جه‌هانگیری، بۆ کاندیدى سه‌رۆکایه‌تى ئێران ره‌تکرده‌وه‌و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.

بریاره‌ رۆژى 18/6/2021، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×