2021-05-28   907     
مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ھەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی لەسەرکردەکانی شیعە کردووە، ئه‌گه‌ر بێت‌و چه‌كداره‌كانی حه‌شد له‌ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزو شه‌قامه‌كانی به‌غدا نه‌كشێننه‌وه.
ئاوێنه: ڕۆژنامەی عەرەبی چاپی لەندەن له‌زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی‌و حکومیی عێراقه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، کاتیک چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ ئازادکردنی قاسم موسڵیح فەرماندەی میحوەری ئەنباری حەشدی شەعبی ڕوویان لەناوچەی سەوز کردووەو دەستیان بەسەر چەند شوێنێکدا گرتووە، مستەفا کازمی بەھادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدری وتووە، ئەگەر چەکدارەکان نەکشێنەوە دەست لەکاردەکێشێتەوەو بەرپرسیاریەتی شکستھێنانی دەوڵەتیش دەخاتە ئەستۆی لایەنە شیعەکان.
سەرچاوەکان دەڵێن، ھادی عامری کە کەسایەتییەکی بەھێزی شیعەکانە، توشی سەرسوڕمان بووە کاتێک ئەم مکوڕییەی مستەفا کازمی بۆ ئازادنەکردنی فەرماندەکەی حەشدی شەعبی بینیوەو پێی وا نەبووە کازمی بەرگەی فشارەکان بگرێت و فەرماندەیەکی ئاوا بەھێزی حەشدی شەعبی دەستگیر بکات.
چەند کەسایەتییەکی نزیکیش لەحکومەت دەستخۆشییان لەو ھەڵسوێستەی کازمی بەرامبەر حەشدی شەعبی و دەستگیرکردنی فەرماندەکە کردووە.
ھادی عامری بەبێ ئەوەی ھیچ لێدوانێک لەبارەی ئەم زانیارییانەوە بدات، ڕایگەیاند، ئەو کەسەی دەیەوێت شکۆی حەشدی شەعبی بشکێنێت، شکۆی دەوڵەت دەشکێنێت، چونکە حەشدی شەعبی بە خوێنی ڕژاوی خۆی شکۆی دەوڵەتی دروستکردووە، دەشڵێت، ھەندێک دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان ھەیە مایەی قبوڵکردن نییە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومی عێراق، به سایتی "الحره"ی ئه‌مه‌ریكایی راگه‌یاندووه، قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ئه‌نبار، ئازاد نه‌كراوه‌و ده‌ستبه‌سه‌ره.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ره‌تیكرده‌وه، ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه راست بن، كه هه‌ندێك سایت و كه‌ناڵی ناوخۆیی له‌باره‌ی ئازادكردنی قاسم موسڵیح بڵاویانكردۆته‌وه.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه، قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ئه‌نبار، له‌زیندانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌و له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا دانی به‌وه‌دا ناوه، كه تێوه‌گلاوه له‌سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان پێكدێت له‌نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌زاره‌تی به‌رگری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌زگای دژه تیرۆر، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، ده‌زگای هه‌واڵگری، فه‌رمانده‌یی هێزی وشكانی، فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئاسمانی، فه‌رمانده‌یی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كان، فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه باڵاكه دوپاتیكردۆته‌وه، دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه، دۆسیه‌ی قاسم موسڵیح ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی هه‌ندێك كه‌ناڵی ناوخۆیی به‌پشت به‌ستن به‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وانه ته‌نیا ده‌نگۆو پڕوپاگه‌نده‌ن.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردو هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌فه‌رمانی مسته‌فا كازمی قاسم موسڵیح-یان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئیهاب وه‌زنی، چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌كه‌ربه‌لاو دایكی ئیهاب قاسم موسڵیح به‌تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له‌مه‌رگی كوڕه‌كه‌ی ده‌زانێت.
له‌كاردانه‌وه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شد، هه‌مان شه‌و ده‌یان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له‌ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بڵاوه‌یانپێكراو تا دره‌نگانێكی شه‌و دۆخی ئه‌منی شاری به‌غدا نائارام بو.