به‌های لیره‌ی توركی له‌نزمترین ئاستدا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ری له‌مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان له‌سه‌ر ئاستی جیهان و پێشبینییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی به‌وه‌ی به‌منزیكانه بانكی ناوه‌ندی بڕیار له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی سوود راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: دوێنێ هه‌ینی، به‌های لیره‌ی توركی له‌بازاڕدا خراپترین مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به‌هاكه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دۆلار بۆ 8.6 دابه‌زی.
جێی ئاماژه‌یه، لیره‌ی توركی له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه به‌ڕێژه‌ی له 16% به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه، دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌و له‌جێگه‌ی كه‌سێكی تری داناوه كه پێشتر ره‌خنه‌ی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی نرخی سوود گرتبوو.