2021-05-29   460     
وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان هه‌میشه جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر دان به‌خۆداگرتن و رێگریكردن له‌خوێن ڕشتن، بێده‌نگی ده‌وڵه‌تیش به‌رامبه‌ر به‌روداوه‌كان، به‌مانای لاوازی نایه‌ت.
ئاوێنە: جومعه عیناد وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی دان به‌خۆداگرتن و خوێن نه‌ڕشتن كردوه‌ته‌وه، مه‌ترسیه‌كانی بێده‌نگی ده‌وڵه‌تیشی رونكردوه‌ته‌وه كه تێیدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵات له‌به‌رچاو گیراوه، چونكه بێده‌نگی به‌مانای لاوازی نایه‌ت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك لایه‌ن له‌دوره‌وه به‌دوای هۆكاری شه‌ڕ و پێكادانی ناوخۆییدا له‌وڵات ده‌گه‌ڕێن، سوته‌مه‌نی بۆ گڕگرتنی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ڕژێنن، ئه‌گه‌ر گریمان شێوازی ده‌ستگیركردنی قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عیش هه‌ڵه‌بو، به‌ڵام نابێت چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی به هه‌ڵه ئه‌نجامبدرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو، له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر، قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیركرا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی لێكه‌وته‌وه و هێزێكی زۆریان ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی دژه تیرۆر خرانه حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیه‌وه.
پاش كۆبونه‌وه‌ی به‌شێك له به‌رپرسه باڵاكانی حزبی و حكومی و فه‌رمانده ئه‌منیه‌كان، بڕیاردرا قاسم موسلیح راده‌ستی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بكرێت كه ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبیش تێیدا ئه‌ندام بێت، تا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی سه‌ری ئه‌نجامده‌درێت، به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بمێنێته‌وه.