پەرلەمانی عێراق لەسەر كوشتنی چالاكوانان لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆ دەكات
  2021-05-29       315       
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر كوشتنی چالاكوانان و پێشێلكارییە ئەمنییەكان، وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان دەكات.

ئاوێنە: ئەحمەد مەزهەر جبوری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ” بەهۆی بەردەوامی پێشێلكارییە ئەمنییەكان لە پارێزگاكان و كوشتنی چالاكوانان، بانگهێشتی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ دەكەین، لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەمنزیكانە پەرلەمان دانیشتنەكەی بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ لەبارەی هۆكاری لاوازی هێزە ئەمنییەكان لەسەر ئەو پێشلكارییە ئەمنییانە و كوشتنی چالاكوانان دەكۆڵێتەوە”.

جەختی لەوەشكردەوە، “لەدانیشتنەكەدا لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆ دەكەین و هەر ڕێكارێكی دیكە پێویست بێت دەیگرینەبەر”.

وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە، لەماوەی دوومانگی ڕابردوودا، دووچالاكوانی خۆپیشاندانەكان لە كەربەلا كوژران و ژمارەیەك چالاكوانی دیكەش هەڕەشەی كوشتنیان لێكراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×