عێراق شەشەم دڵخۆشترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
  2021-05-30       637       

عێراق لە ڕیزبەندییەکی نوێدا لە پلەی شەشەمی ئەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە، کە بە دڵخۆشترین وڵات ناودەبرێن.

ئاوێنه‌:  بەگوێرەی داتایەکی گۆڤاری "گلۆباڵ فاینانس" عێراق بۆ ساڵی 2021 لە ڕیزبەندی شەشەمی دڵخۆشترین وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە.

داتاکە بەشێوەیەک ئامادەکراوە، ئەو کەسانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە یان زۆر دڵخۆشن یان زۆر دڵتەنگن.

یەمەن و سوریا لە ڕاپۆرتەکەدا وەک دوو خراپترین وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دڵخۆشیی خەڵکەکەی ناوبراوە.

عێراق لەو ڕیزبەندییەدا لە پێش ئێران، ئوردن و لوبنانەوە دێت، ئیسرائیلیش ڕیزبەندی یەکەمی دڵخۆشترین وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×