كۆمسیۆن 20 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دورخستەوە
  2021-05-30       625       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە، دورخستنەوەی 20 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق راگەیاندو ناوی كاندیدە دوخراوەكانیشی ئاشكراكرد.

ئاوێنە: كۆمسیۆنەكە، لە بەیاننامەیەكدا، رایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمیسیاران، 20 كاندیدی لە كاندیدبون بۆ هەڵبژاردنەكان داهاتو دورخستەوە بەهۆی سەرپێچیكردنی یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەوەشی خستۆتەڕو كە رێگەدەدرێت بە حیزبە سیاسییەكان و هاوپەیمانییەكان، ئەو كاندیدە دورخراوانەیان لەماوەی سێ رۆژدا لەدوای ئاگاداركردنەوەیان لە بڕیارەكە، بگۆڕن.

جەختیشی كردۆتەوە كە بڕیارەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاران شیاوی تانەلێدانە لەبەردەم دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكاندا، لەماوەی سێ رۆژ، لەدوای رۆژی یەكەمی بڵاوبونەوەی بڕیارەكەو ئەگەر بڕیار لەبەرژەوەندی هەر كاندیدێكی دورخراوە بدرێت، ئەوا مافی كاندیدبونی پێ دەبەخشرێتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەكەیدا ناوی هەر 20 كاندیدە دورخراوەكەشی ئاشكراكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×