لە عێراق 24 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-05-31       386       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 270 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 24 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 39 هەزارو 380 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 270 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە چوار هەزارو 990 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 24 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە شەش كەسیان لە هەرێمی كوردستان بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 201 هەزارو 352 كەس و لەوانە 16 هەزارو 375 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 116 هەزارو 456 كەسیان چاكبونەتەوەو 68 هەزارو 521 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 411 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×