2021-06-01   602     
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوكاریكردنی بنیادنانی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بدات.
ئاوێنە: قه‌یس خه‌زعه‌لی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێت مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به‌رده‌وامی هه‌بێت، له‌كاتێكدا پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ر نیه له‌وه‌ی له‌سه‌روی ده‌وڵه‌ت و یاساوه بێت.
وتیشی، "ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانی مسته‌فا كازمی و هاوكاریكردنی بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و رۆڵی خۆی له‌وچوارچێوه‌یه‌دا گێڕاوه".
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی جومعه عیناد وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه كه رایگه‌یاندبو، حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له‌سه‌رجه‌م شه‌ڕه‌كانی دژ به‌داعش و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان نه‌كردوه، قه‌یس خه‌زعه‌لی ئاشكرایكرد، حه‌شدی شه‌عبی ته‌نانه‌ت ئه‌و ناوچه‌یه‌شی ئازاد كردوه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیری به‌رگری تێیدا له‌دایكبون.
وتیشی، "حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له مانه‌وه‌ی شكۆی ده‌وڵه‌تی عێراق".