ڕۆژهەڵاتی كوردستان: زیاتر لە 8 هەزار كەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكان كاندید كردووە
  2021-06-01       431       
سەرۆكی لیژنەی هەڵبژاردنەكانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 8 هەزار و 277 كەس خۆیان بۆ ئەنجومەنەكانی شار و گوند بەربژێر كردووە.

ئاوێنە: محەمەد ئیبراهیم زارعی سەرۆكی لیژنەی هەڵبژاردنەكانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە میدیای ئێرانی ڕاگەیاند، بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەم مانگە 41 لیژنە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان پێكهاتووە.

وتیشی”ئەنجومەنەكان لە ئێستادا لە 32 شار و هەزار و 312 گوند چالاكی دەكەن كە لە شەشەمین خولی هەڵبژاردنەكان بە گۆڕینی سێ گوندی حسێن ئابادی سنە، هەزاركانیانی دیواندەرە و سنتەی سەقز بۆ شار ژمارەی ئەو گوندانەی كە هەلی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنیان هەیە گەیشتە هەزار و 314 گوند”.

ئاشكراشیكرد، بە گشتی 6 هەزار و 654 كورسی لە ئاستی پارێزگا هەیە كە 3 هەزار و 998ی هی ئەنجومەنی گوندەكانە و زیاتر لە 30 هەزار كەس لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان لە كوردستان بەشداری دەكەن
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×