عێراق سەدان كرێكاری بیانی ڕەوانەی وڵاتەكانیان دەكاتەوە
  2021-06-02       512       

رۆژی سێشەممە حكوومەتی عێراق ژمارەیەكی زۆری كرێكاری بیانی ڕەوانەی وڵاتەكانی خۆیان كردەوە و ئەمەش بەبیانووی تەواونەكردنی مەرجەكانی نیشتەجێبوون.

بەڕێوەبەرایەتی نیشتەجێبوون لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕای گەیاند رۆژی سێشەممە ٥٢١ كرێكاری بیانییان ڕەوانەی وڵاتەكانی خۆیان كراونەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مەرجەكانی نیشتەجێبوونیان تەواو نەكردووە.

لە بەیاننامەیەكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا هاتووە كە ٥٢١ كرێكارەكە خەڵكی چەند وڵاتێكی جیاوازن و بەمەبەستی كاركردن ڕوویان لە عێراق كردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی مەرجەكانی یاسای نیشتەجێبوونی بیانییەكانیان لە عێراق پێشێل كردبوو ڕەوانەی وڵاتەكانی خۆیان كراونەتەوە.

داواشیان لە هاووڵاتییانی عێراق كردووە هیچ كرێكارێكی بیانی پەنا نەدەن كە مەرجەكانی نیشتەجێبوونیان لە عێراق تێدا نەبێت.

پێشتریش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە چەندین كرێكاری بیانی بە زۆرەملێ ڕەوانەی وڵاتەكانی خۆیان كراونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×