تەقینەوەیەك لە بەغدا رویدا
  2021-06-03       467       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەقینەوەیەك لە ناوچەی كازمیە لە بەغدای پایتەخت رویداو ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەنێكی نامۆ لەنزیك "بابولموراد" لە ناوچەی كازمیە لە بەغدای پایتەخت، تەقیوەتەوەو تیمە تایبەتەكان چونەتە شوێنی روداوەكە بۆ دیاریكردنی سروشتی تەقینەوەكە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەوەشی خستۆتەڕو، تەقینەوەكە چەند قوربانی لێكەوتۆتەوە بەبێ ئەوەی ژمارەیان و جۆری قوربانییەكان لە كوژراو و بریندار دیاری بكات.

بەیاننامەكەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی دوای ئەوە دێت كە میدیا عێراقییەكان وتبویان، بتڵێكی غاز لە یەكێك لە چێشتخانەكانی ناوچەی كازمیە تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە دو كەس گیانیان لەدەستداوەو 16ی دیكەش برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×