غالب محەمەد: شەرمە لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی شەریكی خیانەت بیت
  2021-06-05       1021       

دکتۆر غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر پەڕەی خۆی لەسەر فەیسبووک نووسیوەتی ئەوەی چەک بۆ  پارتی هەڵگرێت لەدژی پەکەکە شەڕ بکات یان هەر حیزبێک کە لێدوان دژ بە پەکەکە بدات، خەیانەت دەکەن و جیاوازیان لەگەڵ تورکیای داگیرکەر نییە.

ئاوێنه‌: دەقی پەیامەکەی دکتۆر غالب محەمد:
كاتێك مەسرور بەرزانی دەڵێت ” دەبیت پەرلەمان و هێزە سیاسیەكان بێ دەنگ نەبن لەو دەستدێژییەی پەكەكە ”، ئایا فکرت بۆهیچ ناچێت؟
دەبێت ئەوە بزانین بنەماڵەی بەرزانی دەیانەویت خیانەتێكی تر بكەن بەڵام ئەمجارەیان دەیانەویت بە ناوی حكومەت و پەرلەمان بیكەن و ئەو هیزە سیاسیانەش كە هەر بە دوای پارە و پۆستن ئەوانیش بەشدار بن لەو خیانەتە ..

 مەسرور بەرزانی وا دەڵێت هیرش كراوەتە سەرمان، وەك بڵێت پەكەكە هاتبێتە ناو هەولێر و هێرشی كردبێت !
 بنەماڵەی بەرزانی كوری فەقیر دەبەن بێ موچە شەریان پێ دەكەن لە گەڵ پەكەكە و ئەیاندەن بە كوشت لە پێناوی سوڵتان ئەردۆغان، بەناوی کوردایەتیەوە پێمان دەفرۆشنەوە.
پرسیارەكە لێرەوە دەست پێ دەكات ، باشە ئەم مەسرورە بۆ ناوێریت بڵێت بە لەشكری توركیای داگیركەر ئەوە ئەو  هەموو هێز و بنكە سەربازیە چیە لە هەرێمی كوردستان داتناوە ؟
بۆ هەر ناوێریت بڵێت با پەرلەمان و هێزە سیاسیەكان كۆببنەوە بە بەیانامەکیش بێت دوو قسەبكەن لە سەر ئەو لەشكركێشیەی توركیا!

دەبێت هەمومان ئەوە بزانین توركیا دەیەوێت قەندیل چۆڵ بكات بە پەكەكە و دوای بیكاتە شوێنی داعش  یان هاوشێوەی داعش بەڵام مەسرور بەرزانی ناوێریت یەك وشەیش دژ بە توركیا بڵێت بەڵكو پشتیوانی و چاوساخی بۆ توركیا دەكات .

كەواتە هەر پێشمەرگەیەك شەر بكات دژ بە پەكەكە ئەوە خیانەت دەكات و لە گەڵ بنەماڵەی بەرزانی خائن شەریكن، هەر پەرلەمانتار و سیاسیەك و هەر حزبێکی سیاسی دژ بە پەكەكە لیدوان بدات ئەوە شەریكە و هیچ جیاواز نیە لە ئەندام پەرلەمانیكی تورك و دەست و دایرەكەی ئەردۆغان ..

 تكا دەكەم لە برا پێشمەرگەكانم خۆتان بۆ بنەماڵەی بەرزانی جاش مەدەن بە كوشت چونكە ئەو بنەماڵە ڕۆژ نیە ئیهانە بە كورد و بە خێزان و خزم و دۆستی تۆ نەكات، ئەو بنەماڵەی تۆ شەری بۆ دەكەیت سەروەت و سامانی كوردی لە ماوەی حەفتا ساڵدا بەناوی كوردبونەوە دەدزێت و تۆش و بنەماڵەكەت برسی دەكات، ئێستا كاتی ئەوەیە حەقی خۆت و بنەماڵەكەت و گەلەكەت لەو بنەماڵە خۆ فرۆشە بكەیتەوە لە بری ئەوەی چەك دژی پەكەكە بەكار بێنیت دژی ئەو بنەماڵەیە بەكاری بهێنە..

ئیتر بەسە خۆتان لەپێناو خۆشبەخەتی ئارینی کوڕی مەسرور  بەکوشت مەدەن منداڵەکانتان دوای خۆتان سەرگەردان بن و خەڵک خێریان پێبکات وەک ئەو دەیان نمونەی کەئێستا خۆتان لەپێش چاوتانە و کوڕو مناڵەکانی ئەوانیش لەئەمریکاو ئەوروپا و ولاتانی دەروە لەخۆشترین ژیاندابن تکایە بەسە ئیتر.

غالب محمد عەلی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×