ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى په‌رله‌مانى عێراق، ڕایگه‌یاند:" پێشمه‌رگه‌کان له مه‌تینا، له ئه‌نجامى هێرشى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا، گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، مه‌هدى ته‌قى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریى له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى پێنج پێشمه‌رگه له هه‌رێمى مه‌تینا بۆ ئاژانسى فه‌رمیى (به‌غداد الیوم)ى راگه‌یاندووه که "ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه له ئه‌نجامى هێرشێکى ئاسمانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا گیانیان له‌ده‌ستداوه".
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند:" بێده‌نگیى حکومه‌تى عێراق له‌دژى پیشلکارییه جدییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا، ڕێگه‌ى داوه که پێشلکردنى سه‌روه‌ریى خاکى عێراق ڕۆژانه به‌رده‌وام بێت و ئارامیى تێکبدرێت، به‌مدواییه‌ش له ڕێگه‌ى هێرشى سه‌ربازیى و ئاسمانییه‌وه، بووه هۆى کوژران و برینداربوونى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه که به‌شێکن له سیستمى به‌رگریى عێراق".
هاوکات ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى داوا له حکومه‌تى عێراق و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات ڕێگه له پیشلکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بگرن.