2021-06-05   526     
بۆ جاری دووەم لە کەمپی ئاوارەکانی شاریا لە پارێزگای دھۆک ئاگر کەوتەوە و خێوەتی دانیشتوانی کەمپەکە سوتا.
ئاوێنه: ئەمڕۆ لە کەمپی ئاوارەکانی شاریا ئاگر کەوتەوە و خێوەتێکی خێزانێکی ئاوارە لەناو کەمپەکە سوتا.
وتیشی، بە وتەی لێپرسراوانی کەمپەکە ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەبا بووە، ئەم روووداوە لە کاتێکدایە کە دوانیوەڕۆی رۆژی ھەینی ئاگرێکی گەورە لە کەمپی ئاوارەکانی شاریا کەوتەوە و بەھۆیەوە نزیکەی ٤٠٠ خێوەتی ئاوارەکان سوتا و زیانێکی زۆر بە دانیشتوانی کەمپەکە کەوت.
بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانیش لیژنەیەک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی ھەرێم پێکھاتووە و بڕیارە ھەر خێزانێک ٥٠٠ ھەزار دیناری عێراقی قەرەبوو بکرێتەوە.