کازمی و عەبادی جەخت دەکەنەوە کە دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پاک و بێگەرد بێت
  2021-06-05       393       

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانیی عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی  نەسر جەخت دەکەنەوە کە دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پاک و بێگەرد بێت و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری بکرێت.  
  
ئاوێنه‌: سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر  حەیەدەر عەبادی، لە بارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانیی عێراق کرد.  

لەمیانەی دیدارەکەدا، هەردوولا تاووتوێی دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراقیان کردووە، بەتایبەتی ئەو پلانانەی کە حکومەت بەنیازە پەیڕەویان بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگییەکانی بەردەمی.  

  هەردووکیان جەختیان لە گرنگی هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە کردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سەختانەی کە لە ئێستادا بەرۆکی عێراقیان گرتووەتەوە".  

کازمی وعەبادی کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت هەڵبژاردنەکان دووربێت لە ساختەکاریی و بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت بەچاودێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەیکگرتووەکان، ئەوەش بە ئامانجی گۆڕانکاری ڕیشەیی لەو دۆخەی کە ئێستا وڵات پێوەی گیرۆدە بووە.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×