ئەمریکا هاوخەمی خۆی سەبارەت بە رووداوەکەى کەمپی شاریا لە دهۆک دەربڕی
  2021-06-06       397       
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی ئاگرکەوتنەوەکەی کەمپی شاریای سەر بە پارێزگای دهۆک تیایدا هاوخەمی خۆی سەبارەت بە رووداوەکە دەربڕی.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەى ئەمریکا رایگەیاندوە، لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە کەمپی شاریا لەوانە کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان و رێکخراوی یونسێف و رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە پەیوەنداین بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی بەو کەسانەی کە بەھۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگە ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری یەکجارەکی کۆتاییھێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان لە عێراق، بە جۆرێک کە ئاوارەکان بەئارەزوومەندانە و لە رەوشێکی ئارامدا بگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.

رۆژی ھەینی رابردوو، ئاگرێک لە کەمپی شاریا لە پارێزگای دھۆک کە ئاوارە ئێزدییەکان تیایدا نیشتەجێن کەوتەوەو بەهۆیەوە نزیکەى ٥٠٠ خێمەى کەمپەکە سوتا، تائێستاش هۆکارى سوتانى ئەو کەمپە روونەبووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×