سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق: بوونی پەكەكە لە هەرێم نایاساییە
  2021-06-06       597       
سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لە راگەیاندراوێكدا شەرمەزاریی كوژرانی پێنج پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە شەڕێكدا لەگەڵ پەكەكە دەكات.

ئاوێنە: سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لە راگەیاندراوەكەیدا رایگەیاندووە، سەركۆنەی هێرشی پەكەكە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە دەكەن، ئەم هێرشە بۆ تێكدانی سەقامگیریی عێراقە.

راشیگەیاندووە، بوونی پەكەكە لە خاكی هەرێمی كوردستاندا نایاساییە و دەستوور رێگە نادات خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان بەكاربهێندرێت.

دوێنێ لە پێكدادانێكی نێوان پێشمەرگە و گەریلادا لە چیای مەتینای سنووری ئامێدی لە دەڤەری بادینان پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چواری دیكەش بریندار بوون.

حكومەتی هەرێمی كوردستان پەكەكە بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر پێشمەرگە تۆمەتبار كرد، بەڵام هەپەگە باڵی سەربازی پەكەكە رایگەیاند هێزەكانی پێشمەرگە پێشڕەویان كردووە بۆ سنووری ناوچەی پەكەكە، لەو كاتەدا ئەو ئۆتۆمبێلێكی پێشمەرگە كەوتووەتە بەر هێرش، بەڵام سەرچاوەی هێرشەكە نازاندرێـت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×