لاهور شێخ جەنگی پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی دەکات
  2021-06-06       2144       
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی مردنی خوشێکی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی جەوهەر محێدین ئاغا سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی کرد.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی هاوسەرۆکانی یەکێتی، ئەمڕۆ یەکشەممە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی مردنی خوشێکی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی جەوهەر محێدین ئاغا سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی کرد و رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشیی ماتەمینی خۆم ئاڕاستەی خۆتان و خێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم."

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، لاهور شێخ جەنگی نوسیویەتی،" لە ڕێگەی ئێوەشەوە سەرەخۆشی لە یەک بە یەکی دۆست و هاوڕێیانی و خزمانی عەشیرەتی هەرکی دەکەم، ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێیینەوە کۆچکردو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و خوای گەورە سەبوریی هەمو لایەك بدات."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×