پێشمەرگە و دژەتیرۆری عێراق پڕۆسەیەكی ئەمنیی هاوبەشیان ئەنجامدا
  2021-06-06       304       

هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگای دژەتیرۆری عێراق پڕۆسەیەكی ئەمنیی هاوبەشیان لە خورماتوو بۆسەر پاشماوەی چەكدارانی داعش ئەنجامدا.

ئاوێنە: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، كاتژمێر 05:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، پڕۆسەیەكی ئەمنیی فراوان و هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستیپێكرد.

ڕونیشكردەوە، بەر لە دەستپێكردنی هەڵمەتەكە، پێنج لێدانی ئاسمانی لەڕێی فڕۆكەی F16 كرانە سەر چەند ئامانجێكی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی خورماتوو.

هەڵمەتەكە بە دابەزینی ئاسمانی لەلایەن هێزە هاوبەشەكانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لەگەڵ هەڵمەتی زەمینیی هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگاكە ئەنجامدراوە بۆ پشكنینی ناوچەكە و دۆزینەوەی پاشماوەی چەكدارانی داعش و تێكدانی مۆڵگەكانیان.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردووەتەوە، دواتر وردەكاریی پڕۆسەكە ئاشكرادەكات.

لەبارەی پرۆسەکەوە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پێشمەرگە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، پرۆسەیەکی ئەمنیی هەردوو دەزگای دژە تیرۆری عێراقی و هێزە تایبەتەکانی کۆماندۆ ئەنجامدا، بەمەبەستی پاککردنەوەی گوندی پەلکانە، قۆری چای و بەڵەگە لە چەکدارانی داعش و پرۆسەکە سەرکەوتووبووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×