روسیا و ئێران ڤیزای گەشتیاری لەسەر گەشتیاران لادەبەن
  2021-06-06       276       
حکومەتی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ روسیا رێککەوتنێک لەبواری گەشتیاری واژۆدەکەن کە تێیدا هەردولا پێویستی ڤیزای گەشتیاری لەسەر گەشتیاران لادەبەن.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ یەکشەممە کازم جەلیلی باڵیۆزی تاران لەمۆسکۆ رایگەیاند، وەزیری رۆشنبیریی ئێران بەمەبەستی واژۆکردنی رێککەوتنێک بەمەبەستی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی هەردولا دەگاتە مۆسکۆی پایتەختی روسیا.

ئەو دپلۆماتکارەی ئێران رونیشیکردەوە، رێککەوتنەکە رێگە بە کۆمپانیاکانی گەشتیاری هەردو وڵات دەدات بەبێ بەکارهێنانی ڤیزا گروپەکانی گەشتیاری بگەیەننە وڵاتی بەرامبەر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×