هۆكاری وشكبوونی بەشێكی دارستانی كەسنەزان ئاشكرا دەكرێت
  2021-06-06       484       
ڕێكخراوە ژینگەییەكان لەسەر وشكبونی دارستانی كەسنەزان دێنە دەنگ، حكومەتیش هۆكاری وشكبوونی بەشێكی زۆری دارەكانی ئەم دارستانە ئاشكرا دەكات.

ئاوێنە: لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاسۆ شكاك بەرپرسی ڕێكخراوی ئاڤیار بۆ هۆشیاری ژینگە داوا لە حكومەت دەكات بودجەی پێویست بۆ دووبارە سەوزكردنەوەی دارستانەكە دابین بكات، گوتیشی: كەمتەرخەمی و نەبوونی ڕێگە بۆ گەیاندنی ئاوی پێویست بۆ ئەو دارانە وایكرد بەشی زۆری دارستانەكە وشك ببێت.

هاوكات عەبدولغەفور تاهیر، لێپرسراوی بەشی دارستانی هەولێر، ڕەتی دەكاتەوە هۆكاری وشكبوونی دارەكان بێ‌ ئاوی بووبێت و دەڵێ هۆكارەكەی سوتانی دارستانەكە بوو لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو، بەم هۆیەشەوە بەشێك لە دارەكانی نەژیانەوەو وشك بوون.

دوای بڵاوبوونەوەی وشكبوونی بەشێك لە دارەكانی دارستانی كەسنەزان، ژمارەیەك لە ڕێكخراوە ژینگەییەكان هاوڕێ‌ لەگەڵ دەستەی ژینگەی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پۆلیسی دارستان سەردانی شوێنی وشكبونی دارەكانیان كرد، داوایانكرد حكومەت بودجەی پێویست بۆ دووبارە سەوزبوونەوەی دارستانەكە تەرخان بكات.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×