مەسعود بارزانی: ئەوانەی پێنج پێشمەرگەكەیان شەهیدكرد، بە سزای خۆیان دەگەن
  2021-06-06       706       

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی رایگەیاند، ئەوانەی دوێنێ شەممە، پێنج پێشمەرگەیان لە چیای مەتینا لە قەزای ئامێدی شەهید كرد، "بە سزای خۆیان دەگەن."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ ەکشەممە، مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی ئەو پێشمەرگانەوە کرد کە دوێنێ شەممە "لە ئەرکی ئاسایی خۆیاندا لە ئەنجامی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە شەھیدبون."

بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرۆكی پارتی بە خانەوادەی ئەو شەھیدانەی ڕاگەیاند، "پرسەی ئەو شەھیدانە پرسەی منە و ئینجا ھی ئێوەیە و، ھاوسۆزی و ھاوخەمی خۆی پێگەیاندن."

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، مەسعود بارزانی ئەوەشی بۆ خانەوادەی شەهیدان دوپاتکردەوە کە "ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامداوە بە سزای خۆیان دەگەن."

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە دواتر بارزانی ھەر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە یەک بەیەکی ئەو پێشمەرگانەشەوە کرد کە لە روداوەكەی مەتینادا برینداربون و ھیوای چاکبونەوەی خێرای بۆ خواستن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×